لە میانەی چالاکییەکانیدا لە ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن، دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی، گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆن ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی “ڕۆڵی تەلەفزیۆن ئێستا بەرەو خراپبوون یان نوێبوونەوە”. جگە لە بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆن، نوێنەرانی لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری لیژنەی ڕۆشنبیری لە سلێمانی و سەرۆکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە داهاتووی تیڤی لە بەردەم وێب تیڤی و شەپۆلی سۆشیال میدیا کرا. لە کۆتاییدا بڕیار دەدرێت ئەو خاڵە جەوهەریانەی کە لە مەکۆکەدا باس دەکرێن، وەک ڕاسپاردەیەک بدرێتە لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان.











