ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی خال بۆ فیکر و ڕۆشنبیری، پڕۆژەیەکی شەش مانگەی دەستپێکرد بە ئامانجی هاندان و پێشخستنی خوێندنەوە لە شاری هەڵەبجە.
لەم پرۆژەیەدا قوتابیان بەو دەستپێشخەرییە ئاشنا کران و تا کۆتایی مانگ کتێبێکیان بۆ خوێندنەوە دیاری دەکرا، دوای ئەوە سیمینارێکیان لەسەر ئامادە دەکرد. هەموو مانگێک کتێبێکی نوێ وەردەگرن و پێویستە لە کۆتایی مانگدا سیمینارێک پێشکەش بکەن. سەرەڕای ئەوەش، هەر دوو هەفتە جارێک سیمیناری جیاواز بۆ خوێندکاران بەڕێوەدەچێت لەسەر بابەتەکانی وەک چۆنیەتی خوێندنەوە بە شێوەیەکی کاریگەر، سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن، و قسەکردن لەبەردەم خەڵکدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ ژیانی پیشەیی و ئەکادیمی. هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە سوودێکی زۆری هەبێت بۆ گەنجانی هەڵەبجە.












