ڕۆژی 29/1/2022 ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوکاری تۆڕی باڵیۆزانی ئاشتی لە عێراق و بەشی یاسایی زانکۆی جیهان، بە سپۆنسەری ڕووداو میدیا، پانێڵێکی بە ناونیشانی “فەرهەنگی هاوسەران خێزان لە لەناوچوون دەپارێزێت” پانێڵستەکان:
- دادوەر کامەران ڕەسوڵ سەعید (دادوەری دادگای باری کەسی)
م.نەجمەدین قادر (سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان- لقی سلێمانی)
دکتۆر نوری حەمە سەعید (مامۆستای زانکۆی جیهان – بەشی یاسا)
دکتۆر سوزان عوسمان (مامۆستا لە بەشی یاسا لە زانکۆی سلێمانی)
ئەو بابەتانەی لە پانێڵەکەدا باسکران بریتی بوون لە: - ئەو هۆکارە کردارییانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
- فەرمانی تەڵاق لە ئیسلامدا و ڕۆڵی لیژنەکانی فەتوا لە کەمکردنەوەی ڕێژەی تەڵاقدا
- هۆکاری یاسایی بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
مافی ژنان لە دۆسیەی جیابوونەوەدا
لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی پانێڵستەکان و بەشداربووان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین. هیوادارین ئەم پانێڵە ڕێکخراوە سوودێکی زۆری هەبێت لە پاراستن و زیندوو ڕاگرتنی خێزانەکە.















