زنجیرە وۆرک شۆپ بۆ گەنجان (ڕۆد لایت)

ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوبەشی لەگەڵ (رێکخراوی ئەکادیمیای سەرکردایەتی ئافرەتان) و (سەنتەری گەشەپێدانی کار)ی زانکۆی سلێمانی، زنجیرەیەک وۆرک شۆپیان بۆ گەنجان لە زانکۆی سلێمانی لە بەشە جیاوازەکان لە بەرواری (31-10-2019) تا (20-2-2020) بەشێوەیەکی زنجیرەیی سازکرد. ڕاهێنانەکە لەلایەن مامۆستایانی بەڕێزەوە پێشکەشکرا، لەوانە (د.باسمە محمد) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەکادیمیای سەرکردایەتی ئافرەتان، لەسەر بابەتی (گرنگی کاری خۆبەخشی)، وۆرک شۆپی دووەم لەلایەن (خاتوو تەلار نوری)، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی بازرگانی بوو لەسەر بابەتی (چۆن بیرۆکەکەت بکەیتە پڕۆژە)، وۆرکشۆپی سێیەم لەلایەن (م.کۆردۆ جەمال)، کە... ڕاهێنەر لەبواری پەرەپێدانی پیشە لەسەر بابەتی (چۆن بزنسەکەی خۆت بەرەوپێش ببەیت ) و وۆرک شۆپی چوارەم و کۆتایی لەلایەن (د. سوهەیب ئومێد)، مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر بابەتی (خۆبەخشی و پیشەسازی دارایی). ڕێژەی بەشداریکردنی خوێندکاران زۆر بوو. سوپاسی سەرجەم ئامادەبووان و پرۆفیسۆرەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە