ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری ڕۆژی 28ی ئایاری 2022 چوارەمین وۆرکشۆپی زنجیرە سیمیناری پەروەردەیی خۆی بەناونیشانی "پاراستنی پەروەردە لە هێرش" ئەنجامدا.“
وتاردەرانی وۆرک شۆپەکە:
1.د.ئاراس (پرۆفیسۆر و سەرۆکی بەشی ئینگلیزی-زانکۆی جیهان)
2.د.پاڤێ جەمیل، (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر -بەشی ڕاگەیاندن-زانکۆی سلێمانی) 3. سەروەر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەهیدانی قڕگە
- چرا عەلی (بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی ژنانی ڕێکخراوی DCO)
- پرۆفیسۆر هۆشمەند عەتا (پڕۆفیسۆری زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی)
لە وۆرک شۆپەکەدا ئەم بابەتانە تاوتوێ کران:
1-مەترسیەکانی پەروەردەی زمانی دایکی
2-خوێنەواری میدیایی بۆ مناڵان و خێزانەکان
3-گرفت لە کەرتەکانی پەروەردەدا.
4-ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەروەردەدا
5-کاریگەری سیاسەت لەسەر پەروەردە










