ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری دووەم وۆرک شۆپی لە زنجیرە وۆرک شۆپی (پاراستنی پەروەردە لە هێرش) ڕێکخست بە بەشداریی:
د.سەلام عبدالکریم عبداللە (ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی سلێمانی- سەید سادق)
دکتۆر نەعیمە محمد عبداللە (مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هونەر)
کاک مستەفا م.یونس (مامۆستای زانکۆ لە بەشی تەلارسازی – زانکۆی تیشک)
د.ئارین احمد محمد (مامۆستای زانکۆ و گەشەپێدانی مرۆیی)
کاک دارا ئەنوەر زۆراب (کۆمەڵناس و شارەزا لە بواری پەروەردە)
لە وۆرک شۆپەکەدا، ئەم بابەتە جەوهەریانە باسیان لێکرا:
1- گرنگی زانست لە زانکۆکاندا
2-بەشداری سێ قۆڵی قوتابی، مامۆستا، و دایک و باوک لە پەروەردەی خوێندکار.
3-پەیوەندی نێوان هونەر و پەروەردە و فێربوون لە پەروەردەی تاکەکەسی لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
4-کێشەی هۆشیاری و مەعریفە لە پەروەردەی مێژوودا
لە تەختەی ڕەشەوە بۆ ئایپاد، بۆچی پەروەردە گرنگە؟
زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونی ئەم پزیشکە خۆشەویستانە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.










