“ئێوارەخوانێکی ”شاری هاوسەنگی و لێبوردەیی؛ سلێمانی، لە ئارامیدا گەشە دەکات” لە هۆتێل ڕەمەدا لە سلێمانی بەڕێوەچوو. DCO بە هاوکاری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئێوارەخوانێکی بۆ بەرزکردنەوەی لێبوردەیی لە نێوان کەسانی لە پاشخانی جیاواز لە شاری سلێمانی لە 27ی 1ی 2017 سازکرد، نزیکەی 220 کەسی بەنرخ لە نوێنەری ئایین و نەتەوە جیاوازەکانەوە تا سیاسەتمەدارانی لایەنە جیاوازەکان، هونەرمەندان، ئەکتەران، ڕۆژنامەنووسان، بیرۆکراتەکان و ئایکۆنە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرنامەکەدا کۆبوونەوە.
بەرنامەکە بە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆ و ژەمی ئێوارە دەستی پێکرد. دوای ئەوە بەڕێز ئازاد محمد لێپرسراوی ئەنجومەنی پارێزگا وتارێکی بەخێرهاتنی هەبوو، پاشان دکتۆر ڕێبین احمد لە DCO وتارێکی پێشکەش کرد. چەندین کارەکتەری کاریگەر وتارێکی بچووکیان سەبارەت بە گرنگی لێبوردەیی لە بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا پێشکەش کرد.
لە کۆتاییدا بانگهێشتی هەموو میوانەکان کرا بۆ وێنەیەکی خێزانی.
















