ڕۆژی جیهانی ئافرەتان

ڕۆژی 8ی مارس، ڕێکخراوی ڕۆژی جیهانی ژنان، دیالۆگ و ڕۆشنبیری، گوڵی سوور و سپی بەسەر ژنانی پێشمەرگەی هێزەکانی 70 و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی ژیان دابەشکرد بۆ دەستخۆشی لە ماندوێتییان و بۆ پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان. شایانی باسە ئەم ژنانە بەبێ گوێدانە سەرما و گەرما و ماندوێتی، هەمیشە خزمەتگوزارییەکی زۆریان پێشکەش بە کۆمەڵگا کردووە. جا چ ژنانی پێشمەرگە کە لە بەرەکانی شەڕدا بەرگرییان لە میللەت کردووە یان ئەو پزیشک و پەرستارانەی کە ڕۆژانە چارەسەری زۆرێک لە تووشبووانی شێرپەنجەیان کردووە. لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی هێزەکانی حەفتا و نەخۆشخانەی ژیاناوە دەکەین بۆ هاوکاری و جوانترکردنی ئەم چالاکییە.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە