ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ ساڵانە لە ١٣ی شوبات بەڕێوەدەچێت.
بەم بۆنەیەوە تیمەکەمان لە ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری (DCO)، بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان – لقی سلێمانی، سەردانی چەند ڕادیۆیەکی پایتەختی ڕۆشنبیری سلێمانی کرد. ئێمە ڕێزمان لە خۆبەخشی و هەوڵی بەردەوامی ئەو کەسانە گرت کە لەم میدیا گرنگەی پەیوەندیکردندا کاردەکەن، کە نەتەوەی کورد قەرزاری گەورەیە.
ئەمڕۆ تەنها لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥٠ ڕادیۆی مۆڵەتپێدراو کاردەکەن. هیوای سەرکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ هەموویان دەخوازین.















