لە درێژەی بەشدارییە پیشەییەکانیدا، ڕێکخراوی گفتوگۆ و ڕۆشنبیری بە هاوکاری لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی تەکنەلۆژیا، وۆرک شۆپێکی دیکەی بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکە ڕێکخست. دانیشتنەکان لەلایەن دکتۆر ئارین ئەحمەد محەمەد مامۆستای زانکۆ و گەشەپێدەری مرۆڤایەتی و کاک زانا نزار وانەبێژ لە پەیمانگای نیشتمانی بەڕێوەچوو. بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، بەدەستهێنانی زمانی دووەم، هونەری دروستکردنی سیڤی و گرنگی کاری خۆبەخشی لەخۆگرتبوو.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە