ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی تەکنەلۆجیا، وۆرک شۆپێکی بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکە لە ژێر ناوی “ئایندە تۆ” سازکرد. وۆرکشۆپەکە لەلایەن د.ئارین احمد محمد (مامۆستای زانکۆ و گەشەپێدەری مرۆیی) و خاتوو دانیا مەحموود و خاتوو قەشەنگ سەمەد ڕەحیم (مامۆستایانی پەیمانگای نیشتمانی) پێشکەشکرا.











