پلاتفۆرمی ئەکادیمی ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری ڕاپرسییەکی سەبارەت بە کۆچبەری لە کوردستان ئەنجامدا و ئەنجامەکانی لە وۆرکشۆپی “ئامادەیی بۆ کۆچکردن و کاریگەری هیوا لە کوردستان“ لە ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری ڕاگەیاند. پسپۆڕانی بوارە ئەکادیمییەکان لە وۆرکشۆپەکەدا لە ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری باسیان لە ئەنجامەکان کرد. بەشداربووان ڕایانگەیاند کە ئەنجامی ڕاپرسییەکە زۆر سەرسوڕهێنەرە کە ئێمە پێمان وا نەبووە بەو شێوەیە بێت. پلاتفۆرمی ئەکادیمی خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی داتای ئاماری ڕاپرسییەکە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری.











