DCO وۆرک شۆپی سێیەمی لە زنجیرە وۆرکشۆپەوە ڕێکخست کە پەیوەندی بە گفتوگۆکانەوە هەیە دەربارەی هەواڵە گەرمەکانی (کوردستان و جیهان) لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی بیرکردنەوەدا. ئەمجارەیان وۆرکشۆپەکە لە کەناڵی پەیام بەڕێوەچوو، کە حاجی فاروق عەلی پێشکەشی کرد. لە وۆرکشۆپەکەدا کۆمەڵێک کەسایەتی میدیایی پیشەیی لە دوو خولی جیاوازدا باسیان لە بابەتگەلێکی جیاواز کرد لەوانە میدیا و نەتەوە، میدیای سەندیکا، ڕۆڵی میدیا لە پێکەوە ژیان بە هاوئاهەنگی ..هتد
هاوکات لەگەڵ دیدگای میدیایی باسیان لە کێشەکانی نەتەوەی کورد کرد و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیان ژمارد.











