میللەتی کورد پێویستی بە چییە؟ (میدیا ٢)

DCO وۆرک شۆپی دووەمی لە زنجیرە وۆرکشۆپەوە ڕێکخست کە پەیوەندی بە گفتوگۆکانەوە هەیە سەبارەت بە هەواڵە گەرمەکانی (کوردستان و جیهان) لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی بیرکردنەوەدا. ئەمجارەیان وۆرک شۆپەکە لە ساڵۆنی کوردستان-ی-نوێ بەڕێوەچوو، بە میوانداری نووسەر و ڕۆژنامەنووس Mr.Stran Abdullah. لە وۆرکشۆپەکەدا کۆمەڵێک کەسایەتی میدیایی پیشەیی لە دوو خولی جیاوازدا باسیان لە بابەتگەلێکی جیاواز کرد لەوانە میدیا و نەتەوە، میدیای سەندیکا، ڕۆڵی میدیا لە پێکەوە ژیان بە هاوئاهەنگی..هتد هەروەها باسیان لە کێشەکانی نەتەوەی کورد کرد لەگەڵ ڕوانگەی میدیایی و ژماردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە