DCO بەردەوامە لە ڕێکخستنی زنجیرە وۆرک شۆپێک کە پەیوەندی بە گفتوگۆکانەوە هەیە دەربارەی (کوردستان و جیهان) بابەتی گەرمی لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی بیرکردنەوەدا. ئەمجارە وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە کێشە ئەکادیمییەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە. لە وۆرکشۆپەکەدا کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی پیشەیی لە دوو خولی جیاوازدا باسیان لە بابەتگەلێکی جیاواز کرد کە پەیوەندییان بە ژیانی ئەکادیمی و کێشەکان و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەیانەوە هەبوو.






