ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکای کرد بۆ دیدارێک لەگەڵ کاروباری گشتی و بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریکی. مەبەست لێی گفتوگۆکردن بوو لە نزیکەوە و پێداچوونەوە بە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان لەم ماوەیەی دواییدا. سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کونسوڵخانەی گشتی دەکەین بۆ بانگهێشتکردنیان و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.










