دوعای دڵێکی پڕ لە هیوا بۆ ساڵی ٢٠٢٠

یەکخستنی ڕێکخراوی گفتوگۆ و کولتوور لەگەڵ ڕێکخراوی میترا بۆ گەشەپێدان و ڕۆشنبیری یارشان هەفتەی هاوسەنگی نێوان ئایینەکان ٢٠١٩یان بە ڕێکخستنی بۆنەیەک و کۆکردنەوەی نوێنەرانی کاکەیی، زەردەشتی، بەهایی، مەسیحییەکان، ئێزیدی، و موسڵمانان هەموویان پێکەوە لە کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆدا لە بینای ئەمنە سورەکا پیرۆزکرد. مەبەست لە پشت هەڵبژاردنی ئەم شوێنە لەبەر ئەوە بوو کە جاران ئەو شوێنە زیندانی ئەشکەنجەدانی کەسانێک بووە کە هەوڵیان دەدا لە پێناو ماف و ئارامی خۆیان قسە بکەن.
ئێستا دوای چەندین ساڵ، خەڵک ئەم بینایە وەک ئامێزگرتنی ئاشتی خۆشەویستی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان بە تەواوی بەکاردەهێنن. دواتر لەژێر تیشکی زۆرێک لە هەواڵ و میدیاکان، کەسانی خاوەن ئایین و باکگراوندێکی جیاواز نیازی خۆیان باسکرد سەبارەت بە چۆنیەتی لێبوردن و بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و قبوڵکردنی یەکتر وەک مرۆڤ جگە لەوەش، شیعرێک لەلایەن خوێنەرێکی بەناوبانگی شیعر لە شارۆچکەکە خوێندرایەوە کە هەموو ئەو جوانییەی ڕوونکردەوە کە خۆشەویستی و قبوڵکردنی یەکتری پێمان دەبەخشێت، هەروەها بۆ بڕیاردان بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیە بکەینە بەرنامەیەکی بەردەوام لە کۆتاییدا بەرنامەکە بە خوێندنەوەی دوعایەکی جوان لەلایەن... باوەڕدارانی بەهای بۆ هەموو مرۆڤە ئازارچێشتووەکان لە سەرانسەری جیهان.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە