DCO، بە هاوکاری ڕێکخراوی ئاڵای سپی، و گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی سلێمانی، کۆبوونەوەیەکیان بۆ گەنجانی باوەڕدار لە چوار ئایین لە سلێمانی ڕێکخست، لەوانە ئیسلام، مەسیحی، ئێزیدی، کاکەیی. لە دیدارەکەدا گەنجانی ئایینی جیاواز باسیان لە گرنگی ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان کرد. هەروەها باسیان لەوە کرد کە سەقامگیری و پێشکەوتن بە قبوڵکردن و پێکەوە ژیانی هەموو لایەنەکان دێتە ئاراوە. بۆ ئەم مەبەستەش هەمووان دووپاتیان کردەوە کە جیاوازییەکانیان خاڵی بەهێزن و هەمووان بە جیاوازییەکانیان جوانن.















