ڕۆژی 18ی حوزەیرانی 2022، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری (DCO) پێنجەمین وۆرکشۆپی خۆی لە زنجیرە وۆرکشۆپی "پاراستنی پەروەردە لە هێرش" لە هۆتێل ڕەمەدە لە شاری سلێمانی لە عێراق ڕێکخست. جیاواز لە وۆرکشۆپەکانی پێشوو، کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی ناوخۆیی و بیانی لە حەوت نەتەوەی جیاوازەوە بانگهێشت کران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی پەروەردە و دۆزینەوەی چارەسەری ئەکادیمی دروست بۆیان.
وتاردەرانی وۆرک شۆپەکە ئەمانە بوون:
- د.ئەحمەد دەمیر – تورکیا
- بەڕێز پیێرۆ بۆتا- باشووری ئەفریقا
- خاتوو مەدیحە موجتەبا – پاکستان
- د.ئیناد سایەر – عێراق
- پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەئوف مەحموود – کوردستان
- کاک هەڤاڵ لەتیف – کوردستان / ئەمریکا
- د.ئارین احمد – کوردستان
- دکتۆر مەیسا ئەلعەباس – عێراق
بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە ئەمانە بوون:
- بەڕێوەبردنی زانیاری لە سیستەمی پەروەردەدا
- پاراستنی پەروەردەمان تەنها لای مامۆستا نییە
- ڕێگاکانی باشترکردنی سیستەمی پەروەردە
- پاراستنی پەروەردە لە وەبەرهێنەرانی تەماحکار
- پەروەردە و بەها کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان
- شەڕانگێزی بچووک لە پەروەردەدا: سەلامەتی سۆزداری و هزری
- لە تووتی-لەبیرکردن تێپەڕین
- پەروەردە و تەحەددیاتی ململانێ
سوپاسێکی تایبەت بۆ سەرجەم بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە، و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە هەوڵەکانی داهاتوویان.















