ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری بەشداری لە پانێڵێکدا کرد بەناونیشانی "بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە: ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان لەژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتی USCIRF". بەشداربووانی پانێڵەکە بریتی بوون لە د.دیندار زێباری (ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان)، بەڕێوەبەری پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف، هەروەها نوێنەری ئایینە جیاوازەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم چالاکییە لەلایەن ئیرفارەوە ڕێکخرابوو. خاڵە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتی USCIRF بە وردی باس کران، لەگەڵ دۆخی ئازادی ئایینی و تەحەددیاتەکانی لە هەرێمی کوردستان. لە کۆتاییدا ڕاسپاردەیەکی هاوبەش ئامادەکرا بۆ ئەوەی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت. سوپاسی ئیرفاڕ دەکەین بۆ ڕێکخستنی مێزگردەکە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین








