ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی ئەکادیمی بەناونیشانی ڕۆڵی دامەزراوە زانستییەکان لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و پێکەوەژیان سازکرد و گوتیشی: “ئاهەنگەکە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو و تیشک خرایە سەر بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام و گشتگیر لە ڕێگەی پەروەردە و دامەزراوە زانستییەکانەوە.
پانێڵستەکان بریتی بوون لە:
• پرۆفیسۆر د.سامان فەوزی – چوارچێوەی یاسایی بۆ پەیوەندی و بڵاوکردنەوە لە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتیدا
• خاتوو زیمیکیتا ماپاتینی – چۆن جێبەجێکردنی پراکتیکەکانی جیاکاری سفر دەتوانێت بەڵێنی داهاتوویەکی گەشاوەتر بدات
• بەڕێز ڤێرنۆن ئاوب – پلاندانان بۆ ئاشتی: ڕۆڵی پەروەردە لە پێشخستنی لێبوردەییدا
• د.مەهدی قادر احمد – ڕۆڵی دامەزراوە زانستییەکان لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و پێکەوەژیان: کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان وەک نموونە
سیمپۆزیۆمەکە دەرفەتێکی بۆ گفتوگۆی ئەکادیمی سەبارەت بە ڕۆڵی گرنگی دامەزراوەکانی پەروەردە و توێژینەوە لە پەرەپێدانی ئاشتی و پێکەوەژیان ڕەخساند.















