ڕۆژی 1/3/2022 ڕۆژی جیهانی سفر جیاکاری، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری پانێڵێکی بەناونیشانی "سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری و سفر هەڵاواردن" بە بەشداری نوێنەرانی چەند نەتەوەیەکی جیاواز بە هاوکاری گۆشەی ئەمریکی سلێمانی و فاکەڵتی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی و بە سپۆنسەری کوردسات میدیا ڕێکخست ڕێکخراو.
بەشداربووانی پانێڵەکە بریتی بوون لە: پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دامیر – مامۆستا لە زانکۆی تیشک – تورکی
بەڕێز ئەندرێس کاوفمان – کارمەندی ARI – سویسری
دکتۆر میسا عەباس – پرۆفیسۆر لە زانکۆی گەشەپێدان- عەرەب
کاک قەشە ینس پێتزڵد – قەشەی کڵێسای سابونکاران- ئەڵمانی
د.مێهدی قادر ئەحمەد – مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، زانکۆی سلێمانی-کوردی
لە پانێڵەکەدا باس لە پێکەوە ژیانی جوانی گەلانی جیاواز لە سلێمانی کرا، بەبێ هیچ جیاکارییەکی نەتەوەیی،، تائیفی، یان ئایینی.















