ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاڵای سپی و گۆشەی ئەمریکی لە سلێمانی، لە ڕۆژی 16/11/2022 لە ڕۆژی جیهانی لێبوردەیی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە ژێر ناوی "سلێمانی لە ئاشتیدا گەشە دەکات". لەو چالاکییەدا پێنج کەس لە نەتەوە جیاوازەکان، کە عەرەب، تورک، کەرغزی، ئەمریکی، فارسی بوون، بەشدارییان کرد. هەروەها چەندین چالاکی سیاسی، ئایینی، ئەکادیمی، هونەری، میدیایی، و ڕێکخراوەیی لە چالاکییەکەدا ئامادەبوون. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێکەوەژیانی سەرسامکەر لە سلێمانی لەنێوان هەموو لایەنەکان و دۆستایەتی و گیانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی خەڵکی سلێمانی کرایەوە.















