هەفتەی هارمۆنی نێوان ئایینەکان

لە 5ی شوباتی 2022، لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوبات، ناسراو بە هەفتەی هاوسەنگی نێوان ئایینەکانی جیهانی،، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوکاری گۆشەی ئەمریکی لقی سلێمانی و سەنتەری لێکۆڵینەوە و ڕاپرسی کوردستان 24 ، کۆبوونەوەیەکی بۆ باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکان ڕێکخست.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی هەر ئایینێک باسیان لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی نێوان ئایینەکان کرد. هەروەها هەموو لایەنەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم پێکەوە ژیانە جوانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا تەشەنەی کرد.
لە کۆتاییدا، نوێنەری هەموو ئایینەکان، لە خودای مەزن دوعایان کرد کە ئارامی و پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو ئایینەکان و هەموو لایەن و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا دابین بکات.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە