پلاتفۆرمی ئەکادیمی ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری ڕاپرسییەکی سەبارەت بە کۆچبەری لە کوردستان ئەنجامدا و ئەنجامەکانی لە وۆرکشۆپی “ئامادەیی بۆ کۆچکردن و کاریگەری هیوا لە کوردستان“ لە ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری ڕاگەیاند. پسپۆڕانی بوارە ئەکادیمییەکان لە وۆرکشۆپەکەدا لە ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری باسیان لە ئەنجامەکان کرد. ئەنجامی ڕاپرسییەکە چاوەڕوان نەکراو بوو! پلاتفۆرمی ئەکادیمی خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی داتای ئاماری ڕاپرسییەکە لە ماڵپەڕی ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری.






