ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری لە دیوانی ڕێکخراوەکە میوانداری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز شەماڵ ئەبوبەکر بەڕێوەبەری یونسکۆ لە پارێزگای سلێمانی کرد. لە میانی دیدارەکەدا گرنگی ئاشتی و پێکەوەژیان تاوتوێ کرا، جەختیان لەسەر گرنگی ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری بۆ پێکهاتەی کورد کردەوە. سەرەڕای ئەوەش، ڕێکخراوەکە پڕۆژەیەکی لەسەر هاوسەنگی نێوان ئایینەکان پێشکەش کرد کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجام بدرێت، پارێزگارەکەش سوپاسگوزاری و پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکە دەربڕی. ئێمە قبوڵکردنی میوانداری ڕێکخراوەکەیان بەرز دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و تەندروستی باشیان ئاراستە دەکەین.









