نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ٢٠١٩

 

ساڵانە لە ٢٥ی تشرینی دووەم نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەی ٢ هەفتە بۆ چالاکیی و بۆنە پەیوەندیدارەکان بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و هەروەها هۆشیارکردنەوەی کچان و ژنان ڕادەگەیەنێت. ئەمساڵ ڕێکخراوی گفتوگۆ و ڕۆشنبیری لەگەڵ ڕێکخراوی پاری یەکگرتوو بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بۆنەیەکی ڕێکخست. ڕۆژی یەکەم، لە یەکێک لە قەرەباڵغی مۆڵەکانی شاری سلێمانی (فامیلی مۆڵ) بوو و ڕۆژی دووەمیش لە زانکۆی پۆلیتەکنیک بوو بۆ خوێندکارانی زانکۆ. چالاکییەکە بە بچووکترین وردەکارییەکانی خۆی پلانی بۆ دانرابوو بۆ ئەوەی هەندێک جیاوازی دروست بکەین و دڵنیا بین لە ناردنی پەیامەکەمان بۆ ڕای گشتی بە شێوەیەکی دروست. ئێمە چوارچێوەیەکی وێنەی گەورەمان لەسەر ڕووی دیزاین کردبوو هاشتاگی #IamAgainstViolence هەبوو هەرکەسێک وێنەیەک لە پشت چوارچێوەکەوە بگرێت بۆ خۆی و خێزانەکەی و کۆمەڵگاکەیان دەیسەلمێنێت کە دژی توندوتیژییە و باوەڕیان بە یەکسانی جێندەری هەیە. زۆر کەسی گرنگ پشتگیریان لە چالاکییەکە کرد وەک پارێزگاری سلێمانی، جێگرەکانی پێشوو، پێشکەشکاران، مۆلاس، و ئەکادیمیستەکان هەروەها بەشدارییەکی زۆر لەلایەن جەماوەرەوە.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە