بەرنامەی بازنەی دیالۆگ بە ناونیشانی “ئێوە ئاشتی”

ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری زنجیرەیەک بەرنامەی بازنەی دیالۆگی بەناونیشانی “ئێوە ئاشتی” لە کتێبخانە جیاوازەکان و لە کاتی جیاجیادا بە ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی شار لە بوارە جیاجیاکانی کاردا ڕێکخست. بەشداربووانی دیالۆگەکە بریتی بوون لە چالاکانی سیاسی، ئەکادیمی، ڕێکخراوەیی و مافی مرۆڤ، نوێنەری ئایینە جیاوازەکان، هونەرمەندان، چالاکانی ژینگەپارێزی و خوێندکارانی زانکۆ. لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خرایە سەر پێکەوەژیانی هەموو لایەنەکان و بە وردی باسیان لەوە کرا کە چۆن هەر کەسێک بتوانێت لە پێگەی خۆیەوە کار بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان بکات و ئاشتی لە ژیانیدا جێبەجێ بکات.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە