ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری بە ڕێکخستنی بۆنەیەکی تایبەت بە نیشاندانی توانا و بەهرەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆنەیەکی تایبەتی بۆ خانمان ئامادەکرد. ئامانجی پڕۆژەکە تێگەیشتن بوو لە چیرۆکی ژنانی ئازا لە بواری بازرگانی و چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانیان بۆ ئەوەی ببێتە پەیامێک بۆ ژنانی دیکە کە دەستبەرداری خەونەکانیان نەبن. پێویستە هەموو کۆمەڵگایەک ئەو جۆرە ژنانە بەهێز بکات بۆ ئەوەی ئیلهامبەخش بن بۆ دەوروبەرەکەیان.














