ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ بۆ ساڵی شەشەم

ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، لقی سلێمانی، بۆ ساڵی شەشەم لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری بۆ ڕادیۆکان ئەنجامدا. زۆرێک لە ڕادیۆکان سەردانیان کراوە، وۆرکشۆپ و گفتوگۆش بۆ بەڕێوەبەرانی ڕادیۆ ڕێکخرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ڕادیۆ بووەتەوە لەمساڵدا وەک ساڵانی ڕابردوو و پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ڕادیۆ وەک میدیایەکی گوێگر بمێنێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی باشی لەسەر کۆمەڵگا هەبێت. دی سی ئۆ و سندیکای ڕۆژنامەنووسانی لقی سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی تەواویان هەبووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی ڕادیۆ و درێژەدانیان بە شێوەیەکی باشتر.

نوێکارییەکانی هەواڵنامە

لە خوارەوە ئیمەیڵەکەت بنووسە و بەشداری هەواڵنامەکەمان بکە