بۆ پێنجەمین ساڵ لەسەریەک، لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری، بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی، بۆنەیەکی بۆ بەڕێوەبەری ڕادیۆ جۆراوجۆرەکان ڕێکخست. لە میانی چالاکییەکەدا بەڕێوەبەران باسیان لە کێشەکانی ڕادیۆکە و تێپەڕاندنیان کرد.














