
لە هەفتەی نێودەوڵەتی توندوتیژی دژی ژنان، DCO، بە هاوکاری لەگەڵ EPA، پانێڵێکی بە ناوی "نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان – لە عەقڵەوە بۆ چارەسەر ". پانێڵەکە تیشکی خستە سەر هۆکارەکانی توندوتیژی دژی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی، دەروونی، یاسایی، سیاسی و ئایینی. جگە لەوەش هەریەک لە پێنج پانێڵستە بەڕێزەکە پرسەکەیان شیکردەوە و بۆچوون و پێشنیاری خۆیان بۆ چارەسەرکردن خستەڕوو. شایەنی باسە کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش وتارەکەی پێشکەش کرد سەبارەت بە گرنگی ئەم جۆرە پانێڵانە و چۆنیەتی هەنگاونان بۆ زیاتر بۆ نەهێشتنی هەر توندوتیژییەک لە کۆمەڵگادا بەرامبەر بە ژنان.
پانێڵستەکان:
1- پ.ی.د.د.عالیا مستەفا پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان
2- کاک کارزان عبدالفادل. ڕاوێژکاری یاسایی
3- خاتوو شێنۆ عوسمان... چالاکی مەدەنی
4- بەڕێز دکتۆر محمد بنجوینی... دکتۆرا لە فیکری ئیسلامی
5- کاک نەشمیل ڕەسوڵ... پزیشکی دەروونی










