لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ کە دەکەوێتە بەرواری ٢/١٣، ڕێکخراوی دیالۆگ و ڕۆشنبیری بە هاوکاری سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لقی سلێمانی، ڕادیۆی جۆراوجۆری لە شاری سلێمانی کۆکردەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە و خستنەڕووی بابەتەکانی پەیوەست بە ڕادیۆ. لە میانی دیدارەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانە تاوەر و فلتەر و فرێکوێنسی و سیستەمی نوێ. لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەدا دەرکەوت کە ڕادیۆکان ڕووبەڕووی سێ جۆر کێشە دەبنەوە: یاسایی، هونەری و پەیوەندیدار بە میدیا. لە ئەنجامدا بڕیاردرا نامەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم ئیزگە ڕادیۆییەکان دابڕێژرێت کە ئاراستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بکرێت، بە ئاسانکاری لەلایەن سەندیکاتەوە. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان دەکەین بۆ بەشدارییە بەنرخەکانیان لە گفتوگۆکەدا و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.










