Youth Peace Forum کۆڕبەندی ئاشتیی گەنجان 2026
November 21 @ 13:30 - 16:30
Youth Peace Forum 2026
Date: November 21, 2026
Location: Sulaymaniyah
Organized by: Dialogue and Culture Organization (DCO)
About the Forum
Dialogue and Culture Organization (DCO) is hosting the Youth Peace Forum 2026 under the Pathways to Peace (P2P) project. The project is implemented by People in Need (PIN) alongside Women Empowerment Organization (WEO), with financial assistance from the European Union.
This forum creates a direct space for dialogue between youth (aged 15–29), academics, community leaders, and decision-makers to discuss the role of young people in peacebuilding, conflict prevention, and driving positive social change.
Program Highlights:
- Screening of a short documentary film
- Traditional Kurdish musical performance featuring authentic instruments
- Storytelling sessions featuring: Dr. Haval Abubakir, Huda Hasan (Huda Jamana), and Abubakir Haladni
- Panel Discussion featuring: Kaziwa Nasredin, Arezoo Barawi, Dr. Shkar Halabjayi, and Dr. Aram Hama Saeed
- Interactive peace installations and networking space
Important Note on Registration: Due to limited seating, participation will be based on reviewing the responses submitted in the registration form. Completing the application does not guarantee automatic acceptance. The DCO committee will review all submissions and contact shortlisted participants via phone.
کۆڕبەندی ئاشتیی گەنجان ٢٠٢٦
ڕێکەوت: ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦
شوێن: سلێمانی
ڕێکخەر: ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور (DCO)
دەربارەی کۆڕبەندەکە
ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور (DCO) کۆڕبەندی ئاشتیی گەنجان ٢٠٢٦ ساز دەکات. ئەم کۆڕبەندە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “ڕێگەکانی ئاشتی” (P2P) بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن ڕێکخراوی People in Need (PIN) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تواناسازی خانمان (WEO) جێبەجێ دەکرێت و یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی دەکات.
ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆڕبەندە ڕەخساندنی دەرفەتێکی ڕاستەوخۆیە بۆ دیالۆگ لە نێوان گەنجان (تەمەن ١٥ تا ٢٩ ساڵ)، مامۆستایانی زانکۆ، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و بڕیاربەدەستان دەربارەی ڕۆڵی گەنج لە بونیادنانی ئاشتی، دوورخستنەوەی کۆمەڵگە لە گرژی، و دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی.
بڕگەکان و تەوەرەی بەرنامەکە:
- نمایشکردنی کورتەفیلمێکی بەڵگەنامەیی
- ژەنینی پارچە مۆسیقایەکی ڕەسەنی کوردی بە ئامێری بەسۆزی کوردەواری
- بڕگەی چیرۆکگێڕانەوە (Storytelling) بە بەشداری: د. هەڤاڵ ئەبوبکر، هودا حەسەن (هودای جامانە)، و ئەبوبەکر هەڵەدنی
- پانێڵی گفتوگۆ بە بەشداریی بەڕێزان: کازیوە نەسرەدین، ئارەزوو باراوی، د. شکار هەڵەبجەی، و د. ئارام حەمەسەعید
- بەشی نەخشەسازیی کارلێککار و خولقاندنی کەشێک بۆ دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی فکری
تێبینیی ناوتۆمارکردن: بەهۆی سنوورداریی شوێنەوە، بەشداریکردن لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندن بۆ وەڵامی پرسیارەکانی فۆڕمەکە دەبێت. پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە مانای وەرگرتنی ڕاستەوخۆ نییە؛ لیژنەی هەڵسەنگاندن لە ڕێکخراوی DCO دوای پێداچوونەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەشداربووە هەڵبژێردراوەکانەوە دەکات.
